سرخط خبرها
سرآغاز / کردی / پێوەندی ڕووداوەکانی خەزەڵوەری 98لە گەڵ هێڕش بە ئێسرائیل.

پێوەندی ڕووداوەکانی خەزەڵوەری 98لە گەڵ هێڕش بە ئێسرائیل.

وێنەی ژوورەوە لە وبگەی (قۆدس ئانڵاین)گیراوە ونوێنەری بیرەوەری بەشی توندڕەوی سپای پاسدارانە.

دوای بایکوت کرێنی بەربڵاوی کۆماری ئیسلامی لە بواری ،نەوت،ئاوەدانی،کەمۆیاری،پارە خانەلە لایەن ئەمەریکا
وبێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ،دوو بەرتەکی دژ بە خەڵک، یەکەم هێڕشی توند وتیژ بە دەزگای ئارامکۆ ودووەم بڵاو کردنەوەی هەواڵی زێدەبوونی نرخی بەنزینی بەکار،کە بۆتە هۆی شۆڕشێکی بەربڵاو لە وڵات،بەڕاستی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بە شوێنی چە خەون وخیاڵێکدا ڕوویشتوون وهەدەف لە زێدەکرێنی بەنزین ، بەرچاوگرتنی شۆڕش وبەشداری هێزە سەر کوتکەرانی رژێم،بە چە سەبەبێکەوە
ڕوویداوەپێش لە وەڵام دان بەم پرسیارە ئەبێت ڕوانگە وبنەمای بیر کردنەوەی کۆماری ئیسلامی بناسین ،ڕژیمێک کە واساڵانێکە بە جێگای بەختەوەری ژیانی مرۆڤ ،ڕێبازی (شۆڕشی ئیسلامی)ی وەرگرتووەو بەراڤێژی تەواوی زۆردارانی جیهان وهەروەها سەردەمی دەسەڵاتداری کەنشتەکان تەنها بە بڵاوکردنەوەی بیرەوری شۆڕش و ئیسلام بیر دەکات و ڕێزلە نیشتمان و پارە وماڵداری ومرۆڤ هەتا هەڤاڵانی خۆی ناگرێت.
گرووپێک بڕوایان هەیە هەڵبەژارتنی ئەم شێوازەیە بە مەبەستی ڕێوازییەک بۆ پارەکڕین وبەختەوەرییە،وەیان ڕامیاریێک بۆ دەسەڵاتداری،بەڵام ئەگەر گیانفێدای ئیسلام نەبیت وبۆ پێهیت کرێنی بنەمای ئیسلامی حەمە کە به ناحەق لەلایەن چوارهاو یاریەوە دەسەڵاتەکە داگیر کرابووبە ئامانجە کانی خزمەتت نەکردبێت بە شیانی نرخاندنیبڕواکانی کۆماری ناڕاستی نیت.گەر گێژ وگەول بین وفریوی چل ساڵ دژبەری وسلۆگانەکان وحەزکرین بە مۆشەکی باڵەستێک وبۆمبی ئاتۆمێکمان خواردبێت بەو ڕوانگە کەدوایی بێچوە نێسکووەکان سەردەکەون وئاخۆنەکان لە سێدارە دەدردێن ،ئەسیری خەونێکی منداڵانەین.
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خوای گەورە ومەزندا
پەیمانی بەستووەبۆ ڕزگاری جیهانی ئیسلام لە دەسەڵاتی ئارەبی سەیۆنیست ،وڵاتی ئێسرائیل خاپووربکات وبە وتەی خۆیان سێبەری شووم لەسەر ئیسلام بگەوزێنێت ودەسەڵاتداری دادگەرانەی ئەلی لە چـۆلی حیجازدا بنەجێ کرێ بەو شێوەی کە پێغەمبەری ئیسلام وتوویەتی ویان ئیمامی زەمان فەرموویەتی و تەواوی سەربازەکانی بەم مەبەستە لە جلوبەرگێکی ڕەنگێندا پەروەردە کردووە،هەمان کەسانێک کە هەر ساڵ لە خۆپێشاندانێکی جیاوازدا بەدی ئەکرێت
بە مەبەستی تێگەیەشتن بەم گوتارە وناساندنی سەبەبی ئەم هۆڤێتێیە ،تەواوی ماڵ وسامانی خەڵکی ئێرانیان لە بواری ڕامیاری ولێبۆکی خەرج کرا .تا ئەو ئاستەیەی کە
شەرمەزاریەک ڕوویداوە کە خۆیان سەردەکەون وەیان
مۆدەلێک لە شۆڕشی ئیسلامی لە جیهاندا دەکێڵن.
ئەسەف کە سیاسەت بازانی جیهان هێشتا فێڵبازیی بازرگانێکی هەوتا ساڵ ڵە هەمبەری داوی تاڵانکەری ئیسلامی۱٤۰۰ساڵداگەورە دەبینن.بە ئێدی وتارێک،کۆماری ئیسلامینەخۆشێکی نەفام نییە کە خۆی لەداوی بایکۆت،لاوازبوون،بندەستێکی خۆ دیاری کراو ئەسیر بکات.بەڵکو هاوکات لە گەڵ ڕاکشێنی سپای قۆدس،هێدی هێدی وەکوو تاهمێک بە هێنداوی خۆیدا بهێنێت وبۆ ڕێووڕەسمی ڕاوەکەی،ئاڵۆزگەیەک گێژکەری خولقاندووە تا هەمووی جیهان تاڵان بکات ،ڕشوەتی داوە وجیهانی لەکەدار کردووە…
سیاسەتبازانی سەرخوەشی جیهان لە خەوندان و بڕوایان هەیە کە سەرۆکانی ئێستای ئێران چۆنکی بە تاڵان کردنەوەی ئێران بیر دەکەن گەمەی هیلالی شیعاکان لە دەروەی سنوورەکان ڕاناخەن وخەڵک ئەچەوسێنن ولە پەراوێزی ئاسایەشی ،ئێران تاڵان دەکەن وهاڤێنگەیەکی مودێڕن پێک دێنن.ئەمە هزرو ویری زرتە بۆزێکی تەراڵە نە گیانفیدایەکی ئیسلام کە لە ڕێ خواداوەکوو ئێبرائیم منداڵی خۆی بە شرۆڤەی قورئان فیدا ئەکات .هێشتا گەلێک نیشانەی مۆری نوێژیان لە تەوێڵی مۆسڵمان بە ‌پێگێری ئیسلامەوە نەناسیوە،بڕوانن چلۆن چاوو گوێ خۆیان بە تەواوی ڕێگەزی جیهاندا بەستووە وتەواوی کات وساتی خۆیان هەروەها سەرمایەی خەڵکییان بۆ ئامانجێکی خەیاڵیفیداکردووە وچاودێرماوی مەفەڕێکن.
چلۆن ئەبێت مەقەری مۆشەکەکان وهایداری مۆشەکی ئاتۆمی ئێران بە ئاسانی گەیشتووەتە گوێ دەسەڵاتدارانی ئێسرائێڵ،و مەقەری مۆشکەکان لە لایەن ئێسرائێل تۆپباران بکرێت و هیچ بەرگریێک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ڕوو نەدات وجەنگاوەرانی ئێسرائێڵ تێژی لوتبەرزیی پێشکەوتن وبایی سەرکەوتن بن؟
دڵەخورپەی شۆرشێکی ناوخۆیی لە کاتی هێڕش لە ڕێگای بەیانکرینی نەرخی نوێ بەنزێن،سەرکوتکەرێکی توند وتیژوئاگادارکردنەوەی،چارەسەرکرا.ئەڵبەت ئامادە کارێک کەبەقەرقەشەیەکی دیکە یانێ بەتاڵکرینی کەناڵی ئێنترنەت،گەشەدرا کە گرینگیەکی زۆری بۆ ڕژیم هەبوو.بەم شێوەوەڕژیم شۆرشی خەڵک بە تەواوی پەترۆمە کات کە شەونخوونێکی زۆری بۆڕژیم هەیە.
لە هەر حاڵدا هێزی مۆشەکەکانی ئارامکۆ ئازمایەش کرا
دەزگای هەسدار وباڵافڕێشکێن هەروەها ئازمایش کراو تەنها پێکهاتنی شۆڕشێک لە وڵاتانی شیعا دەتوانێت نێچیرەکە بە گۆڕستانی خۆی ببات وهەمان سیاسەتبازانی پیری خەواڵوو

بە هەبوونی مەترسی تەرامپ ویەک خستنەوەی جیهانیک لە ناوچەکە ،هێشتا کوێرە ڕێگایی کۆماری ئیسلامی دەپێون.
کەسێک نییە ئاگاداریان بکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی نە گێرارتێشی ئاسایەش دەناسێت ونە نیشتمان و خەڵک دەپاڕێزێت.
بنە مای کۆماری ئیسلامی لە سەر وتەی رێبەرەکەیدا دانراوە واتە وڵاتی ئێسرائێڵ خاپوور بکات وبە تەواوی گیان ودڵ ئەم ڕێگایە دەبڕێت تا جیهانگیر ببێت.
بە شەرتێک خاکی وڵات ئەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەم ئەهرێمەنانە کە ئێسرائێڵ هێڕش بکاتە خاکی وڵات ببێتە هێڕشێکی خەڵەت بە مەبەستی ئەوەی پاڵپشتی شۆرای ئاسایەشی جیهانی لە وڵاتی ئێسرائێڵ بێدەسەڵات ببێت و
پێش لە هەموو شتێ واپێشان بدرێت کە ئێسرائێڵ نێچیرەکەی دزیوە کە لە کاتی هێڕش، کۆماری ئیسلامی کارتی سەرکەوتنی ڕووبکات.
ئەوەی کە کام دوژمن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هاوڕێ دەبێت لە گوتارێکی جیاوازدا باس دەکرێت بەڵام ئەگەر مەترسییەکان لە بەر چاو نەگرن لە ڕۆژگارێکدا کە هەمووان لە شوێنی ناوی سەبەرزی وڵاتیانن فەرامووش دەکرێت کەلە کاتی جەنگ تەنها خوێنی خەڵک دەڕژێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *